وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، هەر فەرمانبەرێكی كارەبا، ڤاكسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندی دەوامی فەرمی بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: بەمەبەستی پاراستنی ژیان و تەندروستیی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و پشت بەستن بە بڕیار و راسپاردەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا؛ هەر فەرمانبەرێك ڤاكسینی كۆرۆنای وەرنەگرتبێت، رێگەی پێ نادرێت دەوام بكات و ئەو هاووڵاتیانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كارەبا بكەن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئەم بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەوە (2022/1/23)، بەبێ جیاوازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتی كارەباوە جێبەجێ دەكرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با جه‌ختی كرده‌وه، جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە، لەپێناو رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا و شەپۆلی نوێی كۆرۆنایە، كە پێویستە سەرجەم فەرمانبەران بۆ پاراستنی خۆیان و هاوكارانیان و هاووڵاتیان، پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن.