درەنگانەوەک هەرشەوێ
دڵەی دیلم داناکەوێ
دەزانێ مانگی ئادارە
وادەی دیداری سەردارە
حەزدەکا کەبێتەدەرێ
پێش من بڕوابۆسەفەرێ
هەناسەشم ئەگەرسوارە
هی پەلەی دڵ بۆدیدارە
بەتاسەی دیداری ڕێبەر
ڕێگای سەفەردەگرینەبەر
بۆبەجێهێنانی فەڕز
بەرەو ( شیرین) ی سەربەرز
هەرکەسەرکەوتین لە(ڕێزان)
ئێمەی شارەزاولەڕێ زان
بەرلەوەی کەس بێتەڕێمان
چەپکەگوڵ وەربگرێ لێمان
بەرلەوەی ڕێزمان بنوێنین
پڕبەدنیا دەچریکنێنین
بۆماڕشێکی جاویدانی
بژی کورد،بژی بارزانی
حەسەنی دانیشفەڕ(هێور)