علی حوسێن: بەم نزیکانە کابینەی دەیەمی حکومەت پێکدێت

بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند، هیچ گرفتێک لەبەردەم پێکنەهێنانی کابینەی دەیەمیحکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگر نیە و بەم نزیکانەش دروست بوونی حکومەت ڕادەگەیندرێت.

عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنیەکانی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەموو بابەتە هەستیارو گرنگەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت زۆر بە شەفافی لەگەڵ لایەنەکان باسکراوە و هەنگاوی زۆر باشیشی بڕیووە بەم نزیکانەش ئەوکەمە گرفتانەی هەیە نامێن و حکومەت پێکدێنین.

علی حوسێن لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەش کرد: قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان زۆر هەستیارەو هەموو لایەنەکانیش درکیان بەو بابەتەکردوو، بۆیە ئەبێت هەموو لایەیەنەکان هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن و ئەو قۆناغە هەرچی زووە تێپەرێنین.