لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر، پیشانگایەکی شێوەکاری کرایەوە

 

بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز و ساڵیادی ڕاپەرین و ڕزگارکردنی شاری هەولێر، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر، لەگەلەری میدیا، پیشانگایەکی هاوبەشی قوتابیان و مامۆستایانی بەشی شێوەکاری کردەوە.

دوای کردنەوەی پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەی تابلۆکانی، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لەسەرپەرشتیارانی پیشانگاکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووانی خواست.