سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی .
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ کار و خزمەت و چالاکی و هەوڵ و ماندووبوونی عەبدولڕەحمان سدیق دەربڕی، بۆ ئەو ماوەیەی سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە بووە و هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ خواست.
عەبدولڕەحمان سدیق سوپاسی هاریکاریی و پشتیوانیی بەردەوام و پەرۆشی و خەمخۆریی سەرۆکی حکوومەتی لەپێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان کرد.