سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کرا.
هەردوولا خوازیاربوون کە حکوومەتی نوێی عێراق، حکوومەتێک بێت بە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات و ئاسایش و سەقامگیریی دابین بکا و کێشەکانی نێوان
ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالیش لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات.

