دوای ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی، هۆشیار زێباری ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع مێژووییە
دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع مێژووییە و هەنگاوێکی گرنگە.
هۆشیار زێباری جه‌خت ده‌كاته‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌شداریی له ئایینده‌ی سووریا و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌سه‌ده ده‌مێنێته‌وه و به شێوه‌ی پله‌به‌ندی ده‌چێته ناو دامه‌زراوه‌كانی سووریا، هاوكات ئیداره‌ی خۆسه‌ر له ڕۆژئاوای كوردستان له میانی دانوستان و كاری لێژنه هاوبه‌شه‌كان، ده‌مێنێته‌وه.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بیت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش مافی هاووڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له خاڵێكی دیكه‌دا بڕیار درا به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا. هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سووریا بۆ وڵاته‌كه‌یان و پاراستنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ره بكرێت.
له خاڵی شه‌شه‌م و كۆتاییشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سووریای بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دیكه‌ی سه‌ر ئاسایش و یه‌كپارچیی سووریا.