ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە

پارێزگای هەولێر هۆشداری دەدات لە مەترسی ڕێگەکان و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان دەرنەچن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “ئاگادارى سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی سنوورى پارێزگاکەمان دەکەینەوە بەهۆى ئەو شەپۆلە بەفرەى لە دوێنێ شەوەوە شار و شارۆچکە و گوند و ناوچەکانی سنوورى پارێزگاکەمانى گرتۆتەوە، سەربارى ئەوەى تیمەکانى حکوومەت لە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی هەولێر و بەرگریی شارستانى و هاتووچۆى هەولێر و تیمە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام لەکارکردندان بۆ ڕاماڵینى ڕێگەکان لە بەفر و پاراستنى سەلامەتى گیانى هاووڵاتییان و شوفێران”.

ئاماژەی بەوەش کردووە “لەگەڵ ئەوەشدا بەفر ئاستەنگی زۆری بۆ هاتووچۆ دروست کردووە و ڕێگەکان مەترسیدارن، بۆیە تکا دەکەین ئەوەى کارى زۆر پێویست و بەپەلەى نەبێت ڕێگەکانى دەرەوەى شار بەکارنەهێنێت و لە ماڵەکەى خۆتان بمێنەوە، بۆ گەشت و سەیران و بەسەربردنى چەند کاتێکى خۆش خۆتان دووچارى کێشە و مەترسى نەکەن”.

ھەواڵی زیاتر