زیــــــبا تـەهـــــــــــا
8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان ته‌نها ڕۆژێك نییه بۆ ناساندن و ئاشناكردنی كۆمه‌ڵگه به ڕۆژێكی تایبه‌تمه‌ند به ئافره‌تان، به‌ڵكو ڕۆژی پێداگیری و جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ئامانج و مه‌هامانه‌ی تایبه‌تن به ماف و پرسی ئافره‌تان.
ئاشكرایه دروستبوونی ئه‌م ڕۆژه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم، کاتێک كه ئافره‌تان لە ئەمریکا و ئەوروپا له‌پێناو دابینكردنی کرێی دادپەروەرانە و مافی دەنگدان بۆ ئافره‌تان، ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان و چالاكی جیاوازكرد. وه بە تێپەڕبوونی کات، ئه‌م جوڵه‌یه پەرەیسەندوو بووه سەکۆیەکی فراوانتر، خەڵک لە هەموو چین و توێژە جیاوازه‌كانه‌وه پشتگیری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یان كرد و كردیانه هۆكارێك بۆ بەهێزکردنی پێگه‌ی ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه‌دا.
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان بریتییە لە تیشک خستنە سەر دەستکەوتە کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و که‌لتووری و سیاسییەکانی ئافره‌تان. لە نووسه‌ر و زانا بەناوبانگه‌كان تا خاوەنکارە مۆدێرنەکان، ئافره‌تان بەربەست و ڕێگرییه سه‌خته‌كانیان تێكشكاندوو و ڕێگەی خه‌باتیان بۆ نەوەی داهاتوو، ئاسان كرد. لابردنی ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م خه‌باتی ئافره‌تانیش، پێویستی به قوربانی و پشوو درێژی هه‌بوو، هه‌رئه‌وه وایكرد كه مێژووی ئه‌م خه‌باته دووردرێژ و پڕ سه‌ختی بێت و نه‌توانرێت به سانایی ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێن.
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا یاخود هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ئافره‌تان و ژنان نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌پێناو به‌رقه‌راركردنی مافی یه‌كسان و جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری كۆششیان كردووه، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئاریشه و گرفتی جیاواز بوون. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌تی كورد باوه‌ڕی ته‌واوی به پرسێك هه‌یه كه گرێدراوی چاره‌نووس و ژیانیه‌تی، زۆر بوێرانه هه‌وڵیداوه ئه‌م پرسه له‌چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكی بیركردنه‌وه ده‌رباز بكات و بیكاته پرسێكی گشتگیری كۆمه‌ڵگه، كه هه‌رچه‌نده له‌پێناو ئه‌م هزره قوربانی زۆریداوه و تائێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه مایه دڵخۆشییه، پشتگیریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ڕێزدار مسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ته كه پاڵپشت و هانده‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئافره‌تان له ناوه‌ند و دامه‌زراوه جیاوازه‌كاندا. ئه‌م دیدگایه‌ش له‌كه‌م جێگه و ده‌سه‌ڵاتی حكومڕانی وڵاتانی دیكه به‌دی ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش بۆته فاكته‌رێك كه ئافره‌تان زیاتر له بواره‌كان بێنه پێشه‌وه و بڕوای ته‌واویان به متمانه و توانای خۆیان هه‌بێت، و ببنه چه‌قی گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگه‌دا.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی ئافره‌تانه، ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێك وه‌ك ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان سه‌یری ژیان بكه‌ن و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی خۆپێگه‌یاندندا بن و سوود له ده‌رفه‌ت و پاڵپشتیانه وه‌ربگرین كه به‌رامبه‌ر به مافی ئافره‌تان ده‌كرێت، چونكه جیهانی ئه‌مڕۆ پێویستی به تاكی لێهاتوو و خاوه‌ن هزری نوێ هه‌یه. له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئافره‌تان له‌خه‌می خۆ پێگه‌یاندن نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و خه‌باته‌ی كه چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی بۆ ده‌درێت به‌ره‌و لاوازبوون ده‌چێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌گه‌زی نێر ئه‌و بۆشاییه پڕده‌كاته‌وه كه ده‌بوو ئافره‌تێك پڕی بكاته‌وه. به‌تایبه‌ت ئافره‌تانی كوردستان جیاوازتر له ئافره‌تانی جیهان ده‌بێت زیاتر له‌هه‌وڵی پێشخستنی كوردستاندا بن و وه‌ك ئافره‌تانی ڕه‌وه‌ندا و وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو گرنگی به خۆماڵیكردنی ئه‌و هزره بده‌ن كه له‌پێناو خزمه‌تكردنی نیشتمان و مرۆڤایه‌تی و پرسی یه‌كسانیدایه، كاربكه‌ن بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌ك كه له‌خه‌می نیشتمانسازییدا بێت. له‌دیدێكی دیكه‌وه، ئافره‌تان ده‌بێت باش له‌و خاڵه تێبگه‌ن ئه‌گه‌ر به‌خواستێكی زیاتره‌وه كار بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان نه‌كه‌ن، ئه‌وه پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێكی دیكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌بێته خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی لاوازی ئافره‌ت كه‌ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌بات و مێژووه‌یه كه ئافره‌تی كورد شانازی پێوه ده‌كات.
له‌كۆتاییدا، ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌ئه‌وه بكه‌م، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان بۆ ئێمه هه‌لێكی به‌رجه‌سته‌كراوه كه وا ده‌كات زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ماف و ڕۆڵ و بوونی خۆمان بكه‌ینه‌وه، و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌و هزره‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ی بنیادناوه و كردوویه‌تی به ڕۆژێك كه ئافره‌تان به‌شانازییه‌وه یادی بكه‌نه‌وه و بیكه‌نه سیمبولی سه‌ركه‌وتنی ئافره‌تان له‌جیهاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆژه پڕ ده‌ستكه‌وته له‌ئافره‌تانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، و ده‌خوازم ئافره‌تان سود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن كه ئه‌مڕۆ بۆ پشتگیریكردنی پرسی ئافره‌تان هاتۆته ئاراوه.