هونەر چه‌ند چه‌ند جۆراوجۆرە کە مرۆڤ دەیکات بە مەبەستی دەربڕینی ھەست و بیر، یان پیشاندانی شارەزایی و توانای خۆی له‌ئه‌فراندن بۆ گوزارشتكرن له‌جوانییه‌كانی ژیان، ئافرەتان وەك بەشێکی دانەبڕاو توانیویانە بە درێژایی قۆناغە مێژووییە جیاوازەکان ڕۆڵ و کاریگەری بەرچاویان هەبێت لەخستنهرووی جوانی و لێهاتوویەکانی له هونەردا، ئێستاش زەمینەیەکی لەبارتر ڕەخساوە بۆ بەشداریی ئافرەتان لە بوارە جیاوازەکانی هونەر.
(ژاڵە بەکر) دەرچووی زانکۆیه‌و هونه‌رمه‌ندێكی وێنه‌كێشه، له‌باره‌ی رۆڵ و ئه‌فراندنه‌كانی ئافره‌ت له‌كایه جیاوازه‌كانی هونه‌ردا، به(تۆڕی میدیای هێلین)ی وت ” ئافرەتی کورد هەمیشە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پێشخستنی کۆمەڵگە بە گشتی و كایه‌و ژانره مرۆڤایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت، لەبواری هونەریشدا جێ دەستی دیارە، تەنانەت هونەرو به‌هره‌مه‌ندی و دەست ڕەنگینی ئافرەتی کورد جێی بایه‌خ پێدان و تێڕوانینی زۆرێك لە گەڕیدە ئەوروپییەکانیش بووە، لە توێژینەوەیەکی مرۆڤناسی دانیمارکی (هێنی هاراڵدا) دا بەوردی باس لەژیان و هونه‌رو شاره‌زایی و سه‌لیقه‌و ده‌ستره‌نگینی ئافره‌تی كورد ده‌كات له‌ساڵی 1950دا. هونەر و دەست ڕەنگینی ئافرەتانی کورد وەك نەریتێك، بە میرات بۆ ئافرەتانی ئێستا ماوەتەوەو نەوە دوای نەوە لەگەڵ گۆڕانکارییە سەردەمییەکاندا ئه‌ویش خۆی نوێكردۆته‌وه، هونەر هەمیشە ئامڕازێک بووه بۆ دەربرین، وێنەکێشانیش هونەرێکە کە هەست و بابەتی جیاوازی تێدا بە شێوەی ڕەنگ و هێڵ دەردەبڕێت، جیا لەوەش یەکێکە لەو هونەرانەی ئافرەتانی کورد به‌هره‌یه‌كی زۆریان تیایدا هه‌یه‌و چه‌ندین ئافره‌تی وێنه‌كێشی به‌تواناو شاره‌زامان هه‌یه، كه ده‌كرێت وه‌ك پێشه‌نگانی بواره‌كه وه‌سف بكرێن، من وەك هونەرمەندێك لە بواری وێنەکێشاندا، هونەرم وەك شۆڕشێک بەکارهێناوە بۆ دەرخستنی ئەو ئازار و کێشە و گرفتانەی ڕوبەڕووی ئافرەتانی کورد بۆتەوە، بێگومان ئێمە وەك ئافرەت باشتر لە زمانی یەکتر تێدەگەین، باشتره وایه هه‌ر یەکێك لە ئێمە لە ڕێی کارەکەیەوە خزمەت بە ئافرەتانی تر بکات و هیچ چاوەڕوانییەکمان لە ڕەگەزی بەرامبەر نەبێت. بۆیە زۆر گرنگە نێوانی ئافرەتان بە پشتگیریمان لە یەکتر و دەرخستنی تواناکانمان ئاشت بکەینەوە، من وەك ئافرەتێك هەوڵمداوە ئازارەکانی ئافرەت لە هونەرەکەمدا بەرجەستە بکەم و وەك زمانی بەرگری بەکارم هێناوە، چونكه هیچ قەڵەمێک نا‌توانیت گوزارشت لەوە بکات كه ئافره‌ت پیایدا تێپه‌ڕیوه جگە لەهونەر. یەکێک لە تابلۆکانم بۆ کوشتنی ژینا ئەمینی و چەمکی ئازادییە، ئەوەندە بەقوڵی ئیشی تێدا کراوە کە بە ئاماژە بینەر بەلای خۆیدا ڕادەکێشێ و لەبیری هەر کەسێکدا جۆرێک تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌و گوزارشتی جیا نیشاندەدات،مانای ڕاستەقینەی هونەریش هەر ئەمەیە”.
(ساکار حەیدەر عومەر) دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانەو یه‌كێكه له‌ئافره‌ته شێوه‌كاره‌كانی تر، ئه‌ویش به (تۆڕی میدیایی هێلین) دەڵێت”ئافرەتانی کۆمەڵگەی کوردی توانیویانە ڕۆڵێکی گرنگ و باش ببینن لە هونەردا و بەتایبەتیش هونەری شێوەکاری، ڕاستە لێرە و لەوێ پستگیری خانمان دەکرێت بە کردنەوەی پێشانگا بۆ خستنە ڕووی کارەکانمان و ئاشنا کردنیان بە بینەر، بەڵام ئەمە لە ئاستی پێویستی و خواست و تموحی ئێمەدا نیە، ئێمه‌ی هونەرمەند پێویستمان بەوەیە زیاتر‌و باشتر هاوکاری هونەرمەندان و بەتایبەتیش ئافرەتان بکرێت، تا بتوانن توانا و کارەکانیان بخەنە بەر دیدی بینەران و دڵسۆزانی هونەر، سەرەڕای ئەمانە و چەندین کێشە و گرفت و ئاستەنگیتر ئێمە کۆڵمان نەداوە و بەردەوام هەوڵمان داوە کاری جوان و جوانتر پێشکەش بکەین، لێرەشەوە داواکارم ئاسانکاری بکرێت بۆ ئافرەتان و زیاتر گرنگی بدرێت بە هونەر و خانمە هونەرمەندەکان، هەمیشە کارە جوانەکان به‌رهه‌می خامه‌و خه‌یاڵدانی ئافرەت بوون و توانیویانە رۆڵێكی گرنگیان هەبێت لە بەرەوپێشچوونی هونەر و پارێزگاریکردن لە کلتوری كوردی، من وەك ئافرەتێك کارەکانم زیاتر لەسەر کلتور کێشاوە.
فریشتە عوسمان