مەسرور بارزانی فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی واژۆ کرد

ئەمڕۆ 20ـی کانوونی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی هەمیشەیی سێ یەکەمەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی دەرکرد.

فەرمانگەى میدیا وزانیارى حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە پێى بڕیارى ژمارە 123ى ئەنجومەنى وەزیران کە لە ڕێکەوتى 1ی کانوونی یەکەمى 2021 دەرچووە, مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بە شێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (2016 ـ 2017) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دەرچووەکان کە ژمارەیان 1685 کەسە، لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەزارەتەکانى دیکە دابەش دەکرێن

ھەواڵی زیاتر