وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەكات

 

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دەكات و جەختیش لەسەر چارەسەركردنی گرفتە هونەری و یاسایی و لوجیستییەكان دەكاتەوە تاوەكوو پرۆسەكە باشتر بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 9ی ئاداری 2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین كرد.

كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتیی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و كاروباری یاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەروەها سەرۆكایەتییەكانی شارەوانیی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەخشەدانانی ئاوەدانی ئەو سنوورانە بەڕێوەچوو.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە كرد و لە كێشە و داواكاری فەرمانگەكانی كۆڵییەوە، شارەوانییەكانیش بە داتا و لەسەر نەخشە، زانیارییان لەسەر پرۆسەكە خستەڕوو، كارە ئەنجامدراوەكانیان بۆ دابینكردنی زەوی لەگەڵ كێشە یاسایی و هونەری و مرۆییەكانیان باس كرد.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی، جەختی لەسەر جدیەتی پرۆسەكە كردەوە و داوای لە شارەوانییەكان كرد باشتر كار لەسەر ئەو پرۆسەیە بكەن بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەكان دەیانگرێتە سوودمەند بن لە وەرگرتنی زەویدا، هەروەها جەختی لەسەر چارەسەركردنی داواكاری و كێشەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكانی لەسەر ئاستی پارێزگە و قەزا و ناحیە و بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵ و فەرمانگەكانی تردا كرەوە و ئاماژەی بەوەش كرد پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەكانە و پێویستە هەموو لایەك لەگەڵ شارەوانی هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە باشی بەڕێوە بچێت.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانگەكانی شارەوانی ڕاسپارد بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكانیان كار لەسەر چارەسەركردنی هەر جۆرە گرفتێكی یاسایی و هونەری و پرۆسەی قەرەبووكردنەوە و دەستنیشانكردنی زەوی بكەن و هەوڵبدرێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا بە ڕاپۆرت كارەكانیان لەگەڵ گرفتەكانیان بخەنەڕوو، ئەو شارەوانییانەی زەویان نییە، زەویان لە شوێنی تر بۆ بدۆزنەوە، هەروەها ڕووپێو و پێداویستی پرۆسەكەش دابین بكرێت و كێشەكان چارەسەر بكرێن، دەبێت پرۆسەكە بە باشی بەڕێوە بچێت.