لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە چوار تۆمەتباری خەڵكی شارۆچكەی خەبات دەستگیركران

پۆلیسی هەولێر دەڵێت “چوار تۆمەتبارەكە کە دووانیان کوڕ و باوکن، خەڵکی سنووری شارۆچكەی خەباتن، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک لە شاری هەولێر”.

دەشڵێت “دوای تۆمارکردنی سکاڵا، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە هەرچوار تۆمەتبارەكە دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران”.

پۆلیسی هەولێر داواش دەكات لە کاتی بوونی هەر گرفت و کێشەیەکدا، هاووڵاتییان هەرگیز پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی، بەڵكو پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.

جەختیش دەكاتەوە كە هەر کەسێک سەرپێچیی یاسا بکات، ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.