ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە هێنانەوەی تەرمی شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ، کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئێزدییان کرد و تاجەگوڵینەی سەرۆک مەسعود بارزانی و خۆی لەسەر تەرمی شێخ شامۆ شێخۆ نەعمۆ دانا.


