رۆژنامەی ھەولێر

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ شوفێران

ده‌قی راگه‌یاندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر:

 سەرجەم شوَفێران و هاوڵاتیانمان ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بەهۆی نالەباری کەش وهەواو دابارینی بەفر، ئەو ڕێگایانەی خوارەوە سەلامە نین بۆ بەکارهێنان ، داوایان لێدەکەین کە بەهیچ شێوەیەک بەکاریان نەهێنن ، تەنانەت بۆ حالەتی تەنگاویش.

ڕێگایەکان

1/ڕێگای هەولێر_ شەقڵاوە

2/ڕێگای هەولیر _کۆیە بەتایبەتی لەبەردەباز تاکو کۆیە

3/ڕێگای شەقڵاوە_ هیران

4/ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سەفین و کەپکی گەرۆتە

5/ڕێگای زینەتیر_ بالیسان_ ڕانیە

6/ڕێگای کۆیە_ هەیبەسولتان 7/ڕێگای کۆیە_ا کلکە سماقە

ب هاتووچۆی هەولێر 2022/1/20