ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌ی دیجیتاڵی له دوای ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنا له په‌ره‌سه‌ندندایه
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لێكتێگهیشتنیك له نێوان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری (ذكاء الاصطناعى)ـی ئیماراتی، له‌باره‌ی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی دیجیتاڵی واژوو كرا.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند، قوتابخانه‌ی دیجیتاڵی ئیماراتی له رێگه‌ی وه‌زیری (ذكاء الاصطناعى)ـی ئیماراتی لێكتێگه‌یشتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی واژوو كرد، به ئامانجی جێبه‌جێكردنی له ناو پرۆگرامه‌كانی قوتابخانه‌ی دیجیتاڵی له هه‌رێم.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند، رێكه‌وتنه‌كه له نێوان ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عومه‌ر سوڵتان عوله‌ما، وه‌زیری (ذكاء الاصطناعى)ـی ئیماراتی بووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سایتی به‌یانی ئیماراتی، ئه‌و پڕۆژه دیجیتاڵییه قۆناغی یه‌كه‌می بۆ 50 قوتابخانه به زمانی عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان بابه‌ته‌كانی دابین ده‌كات، له قۆناغی دووه‌مدا، په‌ره به كۆپییه‌كی هاوشێوه‌ی قوتابخانه‌ی دیجیتاڵی كوردی ده‌درێت.
سایتی به‌یانی ئیماراتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و قوتابخانه دیجیتاڵییه جه‌خت له په‌ره‌پێدانی تواناكانی مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كاران ده‌كاته‌وه، بۆ ئاماده‌كردنیان بۆ چۆنییه‌تی وانه گووتنه‌وه له رێگه‌ی دیجیتاڵی ژماره‌یی.
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیداوه به گرنگییه‌وه به‌شداری له ده‌ستپێشخه‌ری خاوه‌نشكۆ شێخ راشید ئال مه‌كتوومی فه‌رمانڕه‌وای دووبه‌ی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو گه‌لی كورد و ئیماراتی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له كه‌رتی په‌روه‌رده.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتیشی: ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌ی دیجیتاڵی له دوای ده‌ركه‌وتنی په‌تای كۆرۆنا له په‌ره‌سه‌ندندایه، بۆ ئه‌وه‌ی پشت به زانیارییه‌كانی دیجیتاڵ ببه‌ستین. ده‌شڵێت: “خوازیارم ئه‌م پڕۆژه له كوردستان سه‌ر بكه‌وێت”.