لقی یازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بە بۆنەی(34)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان بڵاوكردەوە كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی.
په‌یامی لقی یازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی (34)مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕین.
– جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری سنووری ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین به‌تایبه‌تی.
– خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.
– پێشمه‌رگه ئازا و گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی كوردستان.
له یادی (34) ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ری و شكۆداره‌كه‌ی (5)ـی ئازاری 1991، گه‌رم و گه‌شترین پیرۆزبایی ئـاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و، ڕێكخستنهكانـی ناو شار و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و خــهڵكی شـۆڕشگێڕ و كوردپـهروهری شــاری ڕانیــهی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین و ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به‌گشتی ده‌كه‌ین.
بێگومان ڕاپه‌رین گرنگترین و دیارترین ڕوداوه له مێژووی دوور و نزیكی میلله‌ته‌كه‌مان دا.
ڕاپه‌ڕین وه‌رچه‌رخانێكی دیرۆكی گرنگ بوو له مێژووی بزاڤی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ییمان دا .
به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕین دروستبونی حوكمڕانیه‌كی كوردی و خۆماڵی بوو كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه و به درێژترین حوكمڕانی خۆماڵی داده‌نرێ له مێژووی ئێمه‌دا.
ئه‌و حوكمڕانیهتهی كه خۆی له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی كوردستان دا به‌رجه‌سته ده‌كات.
ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن جه‌نابی (ســهرۆك بارزانی) و سهركردایهتـی به‌ره‌ی كوردستانیه‌وه نهخشــهی بۆ داڕێژرا و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه جێبه‌جێكرا و ، به سه‌ركه‌وتن گه‌یشت و ، لــهماوهی دوو هــهفتهدا ته‌واوی كوردستـــان ئــازاد كرا به كه‌ركووكی دڵــی كوردستانیشه‌وه .
مافی هه‌ر كوردێك و كوردستانیه‌كه شانازی به ڕاپه‌ڕین و دهستكهوتهكانیهوه بكات.
مـافی خه‌ڵكی كوردپه‌روه‌ر و نیشتمــان پـه‌روه‌ری ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینه (بیتوێن، پشده‌ر، خۆشناوه‌تی، مه‌رگه)یه شانـازی به‌وه‌وه بكه‌ن كه یه‌كه‌م چه‌خمـاخه‌ی ڕاپه‌ڕین لێره و له ڕانیه‌وه لێدرا و ئه‌م ده‌ڤه‌ره بووه سه‌رچۆپی كێشی ڕاپه‌ڕین و نازناوی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینی وه‌رگرت.
مافی پارتیه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه دوو جار شانازی به‌خۆیانه‌وه بكه‌ن جارێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ن و پێشه‌نگی ڕاپه‌ڕین بوون. جارێكیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن (سه‌رۆك بارزانی) وه نه‌خشه‌ی بۆ داڕێژرا و سه‌رپه‌رشتی كرا. گه‌یشتنی (جه‌نابی سه‌رۆك) له‌سه‌ره‌تای ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین دا بۆ ڕانیه بووه زامنی سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕین.
ئێمه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه شانازی به‌وه‌وه بكه‌ین كه جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی)وه‌ك سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانـــی له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ڕاپـهڕین دا و لـه ڕۆژی (21/3/1991) واتا یه‌ك ڕۆژ دوای ئازادكردنی (كه‌ركووكی دڵی كوردستان)له شاری كۆیه و له‌ناو ئاپۆڕا و پێشوازی جه‌ماوه‌ردا سه‌رۆك بارزانی له وتارێكی مێژووی دا بانگه‌وازی گۆڕینی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی بۆ شه‌رعیه‌تی یاسایی دا و داوای هه‌ڵبژاردنێكی ئازادی كرد.
كه ئه‌م بانگه‌وازه چووه بواری كرداریه‌وه و ساڵێك دوای ڕاپه‌ڕین یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا.
له‌و یاده پڕ شكۆیه‌دا به‌پێویستی ده‌زانین بڵێین سنووره‌كه‌مان كه هه‌میشه لانه‌ی شۆڕش و به‌رخودان بووه و مه‌ڵبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕین بووه، شایانی ئاوڕلێدانه‌وه‌ی زیاتره، ڕووی ده‌ممان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ئاوڕێكی جدی تر له‌و ده‌ڤه‌ره بدرێته‌وه له‌ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و لاوان به‌گشتی، به‌تایبه‌ت كه ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ههڵكهوتهیهكی سروشتی جوانی هه‌یه، له‌یه‌ك كات دا هه‌م ده‌شتێكی به‌پیت و، هه‌م ئاو و، هه‌م چیـــای هه‌یه، ده‌شێ بكرێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و كشتوكاڵی پڕ به‌رهه‌م.
سڵاو له جه‌ماوه‌ری ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین شاری ڕانیه‌ی قاره‌مان.
سڵاو له جه‌ماوه‌وری پشده‌ر و بیتوێن و ناوده‌شت و مه‌رگه و خۆشناوه‌تی و سنووره‌كه‌مان به‌گشتی.
سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مان و گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی كوردستان.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین به‌تایبه‌تی و سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدان (بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو).
سڵاو له (سه‌رۆك بارزانی) ئه‌ندازیار و سه‌رپه‌رشتیاری ڕاپه‌ڕین.
به‌رزو پیرۆز بێت ساڵیادی ڕاپه‌رین.
لقی یــازدهی پارتی دیموكراتی كوردستان
5/3/2025
15/12/2724 كوردی