هه‌ڵمه‌ته‌كانی دارچاندن له وه‌رزی به‌هار له شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامه ،پارێزگای هه‌ولێر به یارمه‌تی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان چاندنی 500 نه‌مامی داری له شاری هه‌ولێر له پاركی هه‌وار ڕاگه‌یاند .
له راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5-3-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه ، تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان لە پاڕکی هەوار له شاری هه‌ولێر لە قۆناغی یەکەم ده‌ستیان كرد به چاندنی 300 دار نه‌مامی شمشار و 100 ده‌دۆنیا و 100 گوڵه‌باغ .
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتوووه ، هەنگاوەکانی زیاتر سەوزتر کردنی پاڕکی هەوار بەردەوامە بۆ ئەم ساڵیش ڕێژەیەکی زۆر دار و گوڵی لێ دەچێندرێت تاوەکو کەشێکی تەندروست و سیمایەکی جوان پێشکەش بە هاوشاریانی بەڕێز بکەین .