شاخەوان عەبدوڵا هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی ڕێباز حەملان ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 5-3-2025، شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سه‌رۆكی پەڕلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سەرنجی خستە سەر دەست لە کارکێشانەوەی ڕێباز حەملان بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و باسی لەوەکرد، ئاگاداری کێشەکەیەتی و ئه‌و چەندین جار هەڵوێستی هەبووە کە نابێت گرفت بۆ ناردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە دروست بکرێت .

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ڕێباز حەملان ویستوویەتی هەڵویستی جددی هەبێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام گوێی لێ نەگیراوە لەلایەن تەیف سامی وه‌زیری دارایی عێراق و حکوومەتی عێراقەوە هەر بۆیە دەستی لەکار کێشاتەوە .

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووه‌، ڕێباز حەملان پێی وایە ئەوەی تەیف سامی بەرامبەر فەرمانبەرانی كوردستان دەیکات سیاسییە، بۆیە ئەویش دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە .

دوێنێ سێشەممە 4-3-2025، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو میدیاکان دەستلەکارکێشانەوەی ڕێباز حەملانییان لەپۆستەکەی ڕاگەیاند بەبێ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی .