چاپی دووەمی ڕۆمانی (نامە لە كوردێكەوە)کەی رۆماننووس و دەرهێنەر (كەی بەهار) بڵاو كرایەوە.
چاپی دووەمی رۆمانەكە كە بە زمانی ئینگلیزییە، گۆڕانكاریی تێدا كراوە و ناوەكەی بووەتە (باشێك، خراپێك، گرینگۆ) لە دەرەوەی كوردستان چاپ كراوە، (كەی بەهار) نووسەری كوردی دانیشتووی بەریتانیا، بە هاوكاری تیمی دەزگای كوردستان كرۆنیكڵ و بۆ یەكەم جار لە شاری هەولێر بە خوێنەران ناسێنرا.
ڕۆمانەكە باس لە دوو تەوەر دەكات، یەكێكیان پاڵەوانی ڕۆمانەكەیە، كە خەباتی بەدەستهێنانی ئازادیی تاكەكەسیی خۆی لە كۆمەڵگایەك دەكات لە هەندێك بواردا داخراون، لە هەندێكیان دوا كەوتوون، لە هەندێكیش زۆر پێشكەوتوو و ڕووخۆش و خۆشەویستن، چونكە ژیان پێكهاتووە لە تاریك و ڕۆشنایی، جگە لەوەش پاڵەوانی ڕۆمانەكە بە ناوی (مەریوان ڕەشەبا) زۆر ئاشقی سەربەخۆیی كوردستانه، مەریوان لەپاڵ هەوڵدان بۆ ئازادیی تاكەكەسیی خۆی، هەوڵ و خەباتیش بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەدات. ئەمە لە ڕوانگەیەكی داستانییەوه نووسراوە، بەڵام زۆر كەس وا دەزانن ئەمە رەنگە چیرۆكی نووسەر خۆی بێت، بەڵام لە هەقیقەتدا رۆمانەكە داستانە.
ئەم مەراسیمە لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فەلاح حەسەن بەرپرسی رێكخراوە ناحكومییەكان و د. هێمن میرانی بەڕێوەبەری دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ .