دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەیەک لە سەر سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕووی دا.
دەستەی گشتی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیەیەندراوێکدا ئاماژەی دا “درەنگانی شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.2 پلەی ڕێختەر شارۆچکەی خانەقینی هەژاند.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “بومەلەرزەکە لەلایەن ئەو هاووڵاتیانەی لە نزیک ئەو سنوورە دەژین هەستی پێکراوە.”
لەلایەکی دیکەوە، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی گوتی: “درەنگانی شەوی ڕابردوو، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.5 پلەی ڕێخته‌ر له‌قولایی 10كم له‌ناخی زه‌وی، كه‌لاری هەژاندووە، چه‌قه‌كه‌ی گوندی مێخاس بووه له‌به‌شی ڕۆژهەڵاتی كه‌لار”.