حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە 81 قوتابخانە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکوك و ئیدارە سەربەخۆکان، سیستەمی کارەبای وزەی خۆری داناوە.
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “ئامانج لە دانانی ئەو سیستەمە دابینکردنی کارەبایە بە شێوەی 24 کاتژمێری بۆ قوتابخانەکان، لەو ڕێگەیەوە قوتابخانەکان پێویستییان بە کارەبای مۆلیدە نامێنێت”.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 5 ملیار دیناری تەرخان کردووە، تا 76 قوتابخانەی دیکە بە هەمان سیستەم کارەبایان بۆ دابین بکرێت، ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت تاکو تەواوی قوتابخانەکان لە تەواوی هەرێمی کوردستان سیستەمی کارەبا بە وزەی خۆریان بۆ دابین دەكرێت.