پڕۆگرامی وانەکانی ژیان میوانی شەوانی ڕەمەزانە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی دەرهێنەر “بارزان سنجاوی” ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ بەرهەمە کۆمەڵایەتی و کۆمێدییەکانی تاقی دەکاتەوە و لە شەوانی ڕەمەزانی پیرۆزدا بە پڕۆگرامی “وانەکانی ژیان” لەگەڵ دەستەیەک لە هونەرمەندانی بواری نواندن دەردەکەوێتەوە، کە لە سیناریۆی و دەرهێنانی خۆیەتی.

پڕۆگرامەکە باس لە چەند کێشە و گرفتێکی نێو کۆمەڵگەی کوردی دەکات، کە بە تەنز و کۆمێدیا پەنجە دەخاتە سەر ئازارەکان و هونەرمەند دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو پڕۆگرامەوە گرفتە هەنووکەییەکان بخاتە ڕوو، بەشێوازی کۆمێدیا و دروستکردنی کەشێکی هونەری پڕ لە خەندە و پێکەنین.
لە پڕۆگرامەکەدا هەریەک لە “هێمن حەمەڕەشید، ماجید شکاک، گۆران بەختیار” و دەستەیەک لە هونەرمەندە بەرچاوەکانی نێو بواری نواندن تێیدا بەشدارن و هەموو شەوانی ڕەمەزانیش لە کاتژمێر ٧ لە کەناڵی دیمەن پەخش دەکرێت.