بەرپرسانی فەرەنسا ڕایانگەیاند، بەهۆی گەردەلوولەکەی دوورگەی ڕیۆنیۆن چوار کەس مردوون و زیاتر لە 953 کەسیش ئاوارەبوونە، هاوکات 310 هەزار ماڵیش بێئاو بوونە.
هەینی، 28ـی شوباتی 2025، گەردەلوولێکی بەهێز لە دوورگەی ڕیۆنیۆن لە زەریای هیندی لە فەرنسا ههڵیكرد، مێدیاکانی فەرەنسا بڵاویان کردووتەوە، تاوەکوو ئێستا بەهۆی گەردەلووکەوە چوار کەس گیانیان سپاردووە.
هاوکات پارێزگاری ڕیۆنیون لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس زیانەکانی گەردەلووکەی خستووتە ڕوو و تیدا هاتووە، بەهۆی گەردەلوولەکەوە 310 هەزار ماڵ بێئاو بوونەوە، هەروەها 160 هەزار ماڵیش کارەبایان لێ بڕاوە.
لە بەشێکی دیکەشدا باس لەوە دەکات 953 کەس ئاواره بوونە و لەژێر خێمەدا دەژین.