پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی ئاوه‌دانی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری

كه‌رتی پیشه‌سازی كه‌ كۆڵه‌گه‌یه‌كی به‌هێزی ژێرخانی ئابووریی وڵاته‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شێلگیرانە كار بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رته‌ ده‌كات و، له‌ماوه‌ی دوو ساڵیڕابردوودا، دوو هه‌زار و ٣٥٠ كارگه‌ دامه‌زراوه‌ و، ١١ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی خۆراك و پێنج سایلۆ له‌ شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنیات نراون، كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار هه‌لی كار ده‌سته‌به‌ر بووه‌.

له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌كه‌بوو و دانه‌وه‌ی قه‌رز، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه‌، به‌ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڕینی به‌شه‌ بوودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ نایاسایی له‌لایه‌ن به‌غدادوه‌، له‌گه‌ڵ خه‌رجییه‌كانی شه‌ڕی داعش و هه‌ڵتۆقینیڤایرۆسی كۆڕۆنا؛ كه‌چی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری و وه‌به‌رهێنان و هه‌وڵ و كاركردنیڕشتانه‌ بۆ پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووری و پاڵپشتی به‌رهه‌می خۆماڵی و پشتگیری كه‌رتی پیشه‌سازی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌.
به‌پێی داتاكانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ١٠ ی ته‌مووزی ٢٠١٩، تا كۆتایی مانگی ئایاری ٢٠٢٠، به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی؛ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جیا له‌ دروستكردنی ١١ ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك له‌ شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ٤٦ ملیار و ٢٤٠ ملیۆن دیناری عێراقی له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازییه‌وه‌، خستۆته‌ خزمه‌ت پێویستییه‌كانی بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان.
له‌ داتاكه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا، به‌ گوژمه‌ی ١٨ ملیار دیناری عێراقی، ژێرخانی پیشه‌سازی له‌ شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنیات نراوه‌.
هاوكات ١١ ناوچه‌ی پیشه‌سازی خۆراك له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان دروست كراوه‌ و به‌هۆیانه‌وه‌ هه‌زاران هه‌لی كار ڕخساوه‌، جیا له‌وه‌؛ به‌گوژمه‌ی هه‌شت ملیار و ٢٤٠ هه‌زار دیناری عێراقی، خزمه‌رگوزاری پێشكه‌شی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی سێ كراوه‌.
هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و دووساڵه‌دا، به‌ تێچووی ٢٠ ملیار دیناری عێراقی، پێنج سایلۆ له‌ دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و زاخۆ و كفری، له‌گه‌ڵ دانه‌یه‌كیش له‌ هه‌ریر دروست كراون و ده‌رفه‌تی كاریانڕه‌خساندووه‌.
له‌ داتاكانی فه‌مانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا، دوو هه‌زار و ٣٥٠ كارگه‌ له‌ شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنیات نراون، كه‌ تێیاندا هه‌زار و ٨٠٠ دانه‌یان بچووك و ٤٠٣ یان مامناوه‌ند و ١٤٧یشیان گه‌وره‌ن، كه‌ تێكڕایان ٢٧ هه‌زار و ٤٦ هه‌لی كاریان ده‌سته‌به‌ر كردووه‌.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، له‌ هه‌رێمی كوردستان٦٠٨ هێمای بازرگانی به‌ كۆمپانیاكان دراوه‌، كه‌ ٣٨٤ كۆمپانیایان خۆماڵین و ٢٢٤ كۆمپانیاشیان بیانین.
هاوكات حكوومه‌ت له‌ كارگه‌ و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان بێ خه‌م نه‌بووه‌ و له‌ دووساڵیڕابردوو، لیژنه‌كانی چاودێری سه‌ردانی ٦٠٤ كارگه‌ و ٧٢ هه‌زار و ٣٩٥ شوێنی بازرگانی بچووكیان كردووه‌ و شه‌ش هه‌زار و ٤٤٨ پشكنینی تاقیگه‌ییان لێ هه‌ڵگرتوونه‌ته‌وه‌.
لیژنه‌كانی چاودێری، هه‌زار و ١٨١ شوێنیان به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون سزا داوه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر ٣٢١ تۆن كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه‌ و له‌نێویان بردوون.
كه‌رتی پیشه‌سازی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆڵه‌گه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووری وڵات و ڕۆنانی هه‌ر كارگه‌یه‌ك جیا له‌ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار، وڵات له‌ پێداویستی كاڵاكان ئه‌رخه‌یان ده‌كات و ڕێگریش له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ ده‌كات، كرانه‌وه‌ی كارگه‌ی نوێ مایه‌ی دڵخۆشییه‌ و سه‌رباری ته‌نگژه‌كان و ئه‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی چه‌ند ساڵیڕابردوو كوردستان پێیدا تێپه‌ڕی، له‌سایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، دامه‌زراندنی كارگه‌ی پیشه‌سازی له‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌، كه‌ هه‌ندێكیان توانای پڕكردنه‌وه‌ی خواستی كوردستان و عێراقیشیان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ سه‌رمایه‌داران زوو ده‌سڵێمێنه‌وه‌ و سه‌رمایه‌كانیان له‌ شوێنێك وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن، كه‌ له‌ ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ دڵنیا ببن و له‌ لێكدانه‌وه‌كانیاندا ئاینده‌یه‌كیڕوون له‌ناوچه‌كه‌ ببینن.