ئەمڕۆ شەممە 2025.3.1، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا، بەشی تیشکی تەنووری ( MRI ) لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری میهرەبانی تایبەت کرایەوە.
لە ڕێوەرسمەکەدا، کە هەریەک لە تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەر و پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕای خۆشحاڵی بەو پێشکەوتنانەی کەرتی تەندروستی لە شاری هەولێر هاتۆتەدی، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و پزیشکانی نەخۆشخانەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
سەبارەت بە کردنەوەی بەشەکەش، تیشکی خستەسەر ئەوەی دابینکردن و هەبوونی ئەو ئامێرانە گرنگ و پێویستە بۆ شارەکەمان کە لە سەر ئاستی جیهان پێشکەوتوون و هیوای خواست خزمەتی زیاتری خەڵکی شارەکەمانی پێ بکرێت.