ئاسایشی سلێمانی سێ ڕۆژنامەنووسی دەستگیر کردووە، تاوەکوو ئێستاش هیچ دەزگایەکی ئەمنیی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەسەر دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە نەداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ شەممە، 1ـی ئاداری 2025، ئاسایشی سلێمانی سێ ڕۆژنامەنووسی بەناوەکانی ‘ نەبەز شێخانی، دانا ساڵح و بەشدار بازیانی’ دەستگیر کردووە.
دوو لەو ڕۆژنامەنووسانە لە دوو دەزگایەکی میدیایی جیاواز کار دەکەن، بەپێی زانیارییەکان دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە پەیوەندی بە بەرنامەیەکی میدیایی هەبووە کە تاوەکوو ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ڕۆژنامەنووسانە بەپێی ماددەی 433 دەستگیر کراون، هەروەها دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانیش تاوەکوو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەکیان لەوبارەوە نەداوە.
بەپێی زانیاریەکان سەنتەری میترۆ بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکات.