بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە جۆرێک سەرپێچی ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، لەمەودوا سەرجەم کامێراکانی تیژڕۆیی سەرپێچی ڕۆیشتن بەپیچەوانەی ئاراستەی شەقام تۆمار دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی داوە “شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە، لە کاتژمێر 12ـی شەوی 28ـ2-2025، سەرجەم کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی، سەرپێچی ڕۆیشتن بەپێچەوانەی ئاراستەی شەقام تۆمار دەکەن بەڵام ئێستا بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەشیوەی تێست دەبێت.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە “لە 7-3-2025، دوای کاتژمێر 12ـی شەو، سەرجەم کامێراکانی تیژڕۆیی سەرپێچیەکە لە سیستەمی سزادانی هاتوچۆ تۆمار دەکەن، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین بەهیچ جۆرێک ئۆتۆمبیلەکانیان بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکان لێ نەخوڕن و ژیانی خۆیان شۆفێرانی دیکە نەخەنە مەترسی و دووربن لەسزای پێبژاردن.”