ئەمڕۆ نمە باران و بەفر بە کڕێوە دەبارێت

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئەگەری نمەباران هەیە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ڕەنگە بەفر و کڕێوە ببارێت.

شەممە 1ـی ئاداری 2025، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران و بەفر بە کڕێوە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند  ( 05 – 15  ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت،ئاراستەی باش بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ،مەوداى بینینیش دەبێتە 8 – 10 کیلۆمەتر.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی، کەشی سبەی یەک شەممە  02- 03- 2025ـیشی ڕاگەیاندووە، بەشێوەیەک ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور، خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند  ( 05 – 15  ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت. هاوکات ئاراستەی با بەرەو باکوورى خۆرئاوا دەبێت و پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، مەوداى بینینیش دەبێتە  8 – 10  کیلۆمەتر.

ئاشکراشی کردووە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەو شێوەیەیە:

هەولێر : 14  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی

سۆران : 12 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی