مەلا مستەفای بارزانی، شۆڕشگێر و ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد كه هه‌موو ته‌مه‌نی له‌پێناوی هاتنه‌دی مافه ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌ی به‌ڕێكرد تا به ئاواته‌كانی بگات ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1-3 46 ساڵ به‌سه‌ر كۆچیی دوایی مردنه شكۆداره‌كه‌ی تێپه‌ر ده‌بێت .
بارزانی نه‌مر شكۆی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی كورد ، جه‌نه‌ڕاڵی چیاكان، لە دوای ساڵی 1975 تووشی نەخۆشی دەبێت، بۆیە بە مەبەستی چارەسەرکردنی، دەچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، بەڵام به‌هۆی سه‌ختی نه‌خۆشییه‌كه‌ی لە ساڵی 1979 کۆچی دوایی دەکات و ته‌مه‌ن ڕێگه‌ی نادات به خه‌ون و ئاواته‌كانی بگات بۆ هاتنه‌دی كوردستانێكی ئازاد ، دواتر تەرمەکەی بۆ کوردستانی ئێران دەگەڕێدرێتەوە و لە ناوچەی شنۆ بە شێوەیەکی کاتی بە خاک دەسپێردرێت، دوای ڕاپەڕین، لە ڕێوڕەسمێکی جه‌ماوه‌ری گەورە و شكۆداردا ڕوفاتەکەی بۆ ناوچەی بارزان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه .
ئێستا مەزارگەی مەلا مستەفا بارزانی (مه‌زارگه‌ی نه‌مران) بووەتە شوێنێک کە ھەموو ساڵێک لە ساڵیادی کۆچی دواییدا، نیشتمانپەروەرانی کورد لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان وەک نەریتێکی ساڵانە، ڕوو لە دەڤەر و گوندی بارزان دەکەن و هه‌موو چین و توێژه‌كان ڕۆژانە قوتابییان، مامۆستایان، ڕۆشنبیران، پێشمەرگە، ئافرەتان و سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان، وەک ڕێزگرتنێک لە خەباتی چەندان ساڵەی مەلا مستەفای بارزانی، دەچنە سەر مەزارەکەی و نزای خێر بۆ بارزانی نه‌مر و هاتنه دی خه‌ونه‌كانی كورد ده‌كه‌ن .