پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و ئەو مانگە پیرۆزە خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەموو لایەك بەدی بهێنێت.

مسعود بارزانی
29ی شەعبانی 1446ی كۆچی
28ی شوباتی 2025ی زایینی