په‌یامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانه‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانان لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم، له‌ خوای مه‌زن داواکارم خێر و ئاسووده‌یی بۆ هەمووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.

ڕەمەزان مانگی بەزەیی و لێبوردەیی و چاکه‌یه‌، دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی برایەتی و پێکەوەژیان و نوێکردنەوەی گیانی هاوکاری لە کۆمەڵگه‌دا. هیوادارم ئارامی و سەقامگیرییەکی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، بهێنێت.

خوای مه‌زن ڕۆژوو و پەرستشی هەمووان قبووڵ بکات و ئاسووده‌یی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2025/2/28