ئەمشەو چوارشەممە 2025.2.26، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا، کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری منداڵان لە کوردستان، دەست بەکاربوونی خۆی ڕاگەیاند.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕایی پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.