وه‌لی كه‌ریم یه‌كێك له یاریزانه دیاره‌كانی عێراق، ئه‌و رۆژه‌ی دایكی ده‌مرێت باشترین یاریی ته‌مه‌نی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات و له‌دێربی به‌غدا وه‌ك پیاوی یاریه‌كه دیاریده‌كرێت، بۆیه تاڵی و شیرنی ئه‌و رۆژه‌ی هه‌رگیز له‌بیر نه‌كردووه.
وه‌لی كه‌ریم محه‌مه‌د، له 1970 له قه‌زای به‌دره‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله دێته دونیایهوهو له ته‌مه‌نی 13 ساڵی په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی جهشی به‌غداوه ده‌كات، هه‌رچه‌نده له خێزانێكی ههژر و كه‌مده‌رامه‌ت ژیانی بهڕیكردووه، به‌ڵام كه‌س و كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام پشتگیریان كردووه هه‌وڵیانداوه به‌رده‌وامبێت له یاریكردن، دواتر خه‌ونه‌كانی ده‌بنه راستی و دهبێتهیاریزانێكی ناوداری عێراق.
سالی 1989 كاتێك وه‌لی كه‌ریم له ریزی یانه‌ی قوه‌ی جه‌ویه یاریی ده‌كات، ئه‌و رۆژه‌ی دێربی به‌غدایان ده‌بێت له دژی یانه‌ی زه‌ورا، چه‌ند ساتێكی كه‌م به‌ر له یارییه‌كه هه‌واڵی مه‌رگی دایكی پێڕاده‌گه‌ینن، به‌ڵام خۆشه‌ویستی بۆ تۆپی پێ و گرینگی یارییه‌كه چاره‌نووسسازه‌كه، بوونی نزیكه‌ی 40 چل هه‌زار هانده‌ر، له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی كارگیڕی و راهێنه‌ر وه‌لی كه‌ریم رازی ده‌كرێت تا یارییه‌كه بكات، ئه‌و رۆژه وه‌ك ئه‌وه‌بووه خۆشترین ناخۆشترین ساتی ژیانی وه‌لی بێت، باشترین یاریی له ژیانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و دوای یارییه‌كه‌ش به باشترین یاریزانی یاریی دێربی به‌غدای نێوان جه‌ویه و زه‌ورا هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام ئه‌و به كۆل ده‌گریت بۆ ئه‌و دایكه‌ی رۆژانیك به نه‌بوونی و نه‌هامه‌تیه‌وه داوای لێده‌كرد به‌رده‌وامبێت، كه‌چی ئێسته له لوتكه دایه و و كوڕه‌كه‌ی نابینێت، وه‌لید له‌و ساڵه له‌گه‌ل جه‌ویه ده‌بێته پاڵه‌وانی نایابی عێراقی، دواتر له 1993 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ته‌ڵه‌به دووباره‌ی ده‌كاته‌وه.
وه‌لی كه‌ریم له 17 ساڵی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق ده‌كرێت دواتر بۆ ههمووتیپهكانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریی ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق گۆڵێك له دژی لاوانی ئیسپانیا تۆماردیكات، كه ئه‌و كات كانیزارێسی گۆلپارێزی پێشووی یانه‌ی ڤاڵێنسیا یاریی ده‌كرد، هه‌روه‌ها گۆلی له دژی ئه‌مریكا و پۆله‌ندا تۆماركردووه، خۆیشی ئه‌و چركه ساته‌ی گۆڵی له ئیسپانیا كردووه به گرینگ‌ترین ساته وه‌ختی یاریكردنی خۆی دادیدهنێت.
ژیانی پیشه‌گه‌ری وه‌لی كه‌ریم
وه‌لی له ماوه‌ی ساڵانی 1995 تا 2002، یاریی بۆ چەندان یانەی جەزائیری كردووە لەوانە مه‌ولودیه باتنه 1995، شه‌باب باتنه 1996، وه‌فاق ستیف 1997، جیل تهبسه 1998، بورج مهنایل 1999، دواتر ده‌چێته وڵاتی تونس و له یانه‌ی به‌نی خهلاد 2000، له یانه‌ی ته‌لیعه ته‌عزی یه‌مه‌نیش له 2002 یاریكردووه.
وه‌لی كه‌ریم له 2005 ده‌ست به‌كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات، له‌و مه‌یدانه‌ش دا به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌چێته پێشه‌وه له 2006 یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌گه‌ینێته نایابی عێراقی، له 2009 یانه‌ی كه‌رخی به‌غدا بۆ نایابی عێراقی سهردەخات، له 2020 یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌گه‌نێته قۆناغی كۆتایی پێشبڕكیكانی گه‌یشتن به نایابی عێراقی، له 2022 بۆ یه‌كه‌مجار یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌گه‌ینێته نایابی عێراقی، لە یەكەمین وەرزی نەورۆز لە خولی نایابی عێراق، وەلی كەریم بە كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاو خانه‌ی هه‌شته‌می خولی نایابی عێراقی بۆ نه‌ورزۆ به‌ده‌ست ده‌هێنێت.