سەلام عومهر
گەڵاکانی پایز ڕژاو
سنگومەمکی درەختەكانیش دەرکەوتن
کەچی چەند ماچێکی هەور و
هیچ کولوە بەفرێکی سپی
بەسیمای جوتیارێک نەکەوتن.
٭ ٭ ٭
خاک دەستەکانی قەڵشین و
کوڵمەکانی وشک بوون
کەچی…..
نەبروسكەی هەورێک و
نە پێکەنینی نمەیەک
رووباری لە خەو هەڵنەستاند.
٭ ٭ ٭
گوێم لە قرچەی کارێزێکە
نزا بۆ ڕژانی هەورو
تریقانەوەی شەپۆل دەکا
نوزەنوزی کانییەکیش
لە دوورڕا دێ
دەڵێ….
بەچۆڕێک رووبار و
قومێک گریەی باران نەبێ
ژیرنابمەوە.