بورهان بەرزنجی
لەبەرم کردووی،
بەفر دەبارێ و.. گەرمای ئەم عیشقەت،
خەریکە . دڵم دەبرژێنێ .
قۆڵت چەتری دەستمە
نە بەفری کڕێوەداری بێ بەزەیی،
نە بارانی بێماریفەت دەتوانێ
قسەکانمان تەڕبکەن،
هەستمان بڕچێنن .
عیشق . بەوان نە بریندار دەکرێت،
نە زیندان دەتوانێت قۆڵی بادات .
توانەوە ی تۆ لەمندا،
دەریایێکی قسە زانە . ئەم عیشقەی من و تۆ،
چیرۆکەکانی . نیشتمان،
پڕ دەکات لە شووشە عەتر .!