وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕێکخراوە ژاپۆنییەکان چەندان قوتابخانەیان لە هەرێمی کوردستان دروست کردووە.
پێنجشەممە، 27ـی شوباتی 2025، لە کاتی ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەی دوزتەپە لە هەولێر، ئالان حەمەسعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند “ڕێکخراوە ژاپۆنییەکان هاوکاریی کەرتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانیان کردووە.”
ئالان حەمەسعید، گوتی: سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستپێشخەری هەبووە لەوەی هەماهەنگیی زیاتر بکرێت و سوود لە ئەزموونی پەروەردەی ژاپۆن وەربگیرێت.
وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند “ڕێکخراوە ژاپۆنییەکان چەندان قوتابخانەیان لە هەرێمی کوردستان دروست کردووە.”
لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، لە حەوت قوتابخانەی شاری هەولێر، بنهما و ڕێنماییهكانی سیستهمی خوێندنی ژاپۆنی بەشێوەی تاقیکردنەوە جێبەجێ کرا؛ بۆ ئەمساڵیش پلانمان وایە لە 10قوتابخانەی دیکە جێبەجێی بکەین.
لە 23ـی شوباتی 2025، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی کرد، لە دیدارەکەی نێوانیاندا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا، بە تایبەتی لە بواری خوێندن و پەروەردەدا کرا.