پارتی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه و رێگریكردن له كانیده‌كانی له شنگال، له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق سكاڵای تۆماركرد و داوای كرد، چاره‌سه‌رێك بۆ ئاواره‌كانی شنگال بدۆزرێته‌وه، كه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان تا له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌نگ بده‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان له سكاڵاكه‌دا كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) هه‌ڕه‌شه و رێگری هه‌رسێ كاندیده‌كانی كراوه، بچنه قه‌زای شنگال.
ئاماژه به‌وه كراوه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه به چه‌كی سووك و مامناوه‌ند رێگری و هه‌ڕه‌شه له “مه‌حما خه‌لیل، ڤیان ده‌خیل، ماجید خه‌ڵه‌ف”، كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال كراوه، كه ویستوویانه بچنه سه‌رمه‌زاری “شه‌ڕه‌فه‌ددین”، كاتێك خه‌ڵكی شنگال و لایه‌نگرانی پارتی چاوه‌ڕێی ئه‌و كاندیدانه‌یان ده‌كرد.
هه‌رچه‌نده فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی رۆژئاوای دیجله دانووستانی له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازانه كردووه، تا رێگه به كاندیدانی پارتی بده‌ن بچنه شنگال و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌و قه‌زایه به‌ڕێوه‌ببه‌ن، به‌ڵام ئه‌و چه‌كدارانه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه رێگه بده‌ن كاندیده‌كان بچنه شنگاله‌وه، بۆیه كاندیده‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ دهۆك.
پارتی له سكاڵاكه‌یدا روونیكرده‌وه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه و رێگریكردنه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق و یاسای هه‌ڵبژاردنه، كه ناكرێت هیچ كاندیدێك له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن رێگری لێبكرێت، بۆیه داوای رێككاره یاساییه‌كان به‌رامبه‌ر پێشێلكاران جێبه‌جێبكرێت و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
روونیشكرده‌وه، پێویسته كۆمسیۆن چوار بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كانی شنگال له هه‌ولێر و دهۆك بكاته‌وه، كه ده‌نگده‌رانی شنگال ناتوانن بچنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.