هەواڵی فرۆشتنی کارتە زێڕینەکەی دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەپێی زانیارییەکان، ترەمپ کارتە زێڕینەکەی خۆی بە 5 ملیۆن دۆلار بە وەبەرهێنانی بیانی دەبەخشێت بۆ ئەوەی بچنە نێو ئەمەریکا و وەبەرهێنان بکەن، ترەمپ دەڵێت: ئەمە شۆڕشێکە بۆ پشتیوانی کردنی ئابووری وڵاتەکەی.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دۆناڵد ترەمپ، تاکە سەرۆکی ئەمەریکایە تیشکی خستووەتە سەر ئاستی قەرزی ساڵانەی ئەمەریکا کە گەیشتووەتە نزیکەی 35 ترلیۆن دۆلار.
دۆناڵد ترەمپ بەڵێنیدا ئەو قەرزە لەسەر وڵاتەکەی نەهێڵێت و بوودجەی ئەمەریکا بەرزبکاتەوە، ئەوەش بە بەرزکردنەوەی باج لەسەر هاووڵاتییانی ئەمەریکا ناکات، بەڵکو پارەی قەرزەکە لە گیرفانی ئەوانە دەردەهێنێت کە ئەمریکی نین و لە دەرەوەی ئەمەریکان، ئەو پارەیەش دەچێتە گەنجینەی ئەمەریکا.
شارەزایان پێیان وایە ئەو پرۆژەیەی دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بە قەرزەکانی سەر ئەمەریکا و کورتهێنانی بوودجە دێنێت، گەنجینەی ئەمەریکاش پڕ لە دۆلار دەکات.