وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر به‌دواداچوون بۆ كاروبار و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی 37 سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
دوێنێ، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ هه‌ر 37 سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی مه‌ریوان هادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌رجه‌م سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی قه‌زا و ناحییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولیر به‌ڕێوه‌چوو و چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگیش تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانی شاره‌وانییه‌كان بۆ پرۆژه‌كانی ئه‌مساڵ و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین و گرفت و داواكاریی هاووڵاتییان و چه‌ند بوارێكی دیكه‌ش گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هاووڵاتییان چه‌ق و پێگه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تن و ده‌بێت به باشترین شێوه خزمه‌تیان بكه‌ن و گرفت و داواكارییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر كاركردنی خێراتر بۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی و دروستكردنی نه‌خشه‌ی كه‌رتی بۆ زه‌وییه‌كان كرده‌وه.
هاوكات داوا له سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان كرا ڕۆتین نه‌هێڵن و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێ بكه‌ن و به هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی تری حكوومه‌ت كار بۆ خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتییان بكه‌ن.