ئیمامئۆغڵو بە تۆمەتی ساختەبوونی بڕوانامەكەی دەدرێتە دادگا

 

كارزان گلی – هه‌ولێر

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبۆڵ، بە تۆمەتی ئەوەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسەكەی ساختەیە، دۆسییەی لەسەر كراوەتەوە و داوا دەكرێت سزای توند بدرێت. بەڵام ئەو رەتی دەكاتەوە بڕوانامەی ساختە بێت و پێی وایە هەموو كارێك دەكەن تا لە سیاسەت دووری بخەنەوە.

 

ئیمامئۆغڵو، دەڵێن لێكۆڵینەوەمان دەست پێكردووە، هەروەها راپۆرتێكی گرنگی وەزارەتی خوێندنی باڵای توركیاشی تێدایە و دەیدەینە بەردەم دادگا و پێویستە لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت.
داواكاری گشتی ئاماژەی داوە، دەبێت لەسەر بنەمای ئەو دۆسیەیە و هەروەها راپۆرتی خوێندنی باڵا، دادگا لێكۆڵینەوە دەستپێبكات.
ئۆزگوور ئۆزەل، سەرۆكی جەهەپە، لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، ئەم هەنگاوەی دادگا دەیسەلمێنێت، كە چەندە لە ئیمامئۆغڵو دەترسن.
ئۆزەل، لە كاتی سەردانیكردنی بۆ ئەرزنجان، قسەی بۆ میدیاكان كرد و گوتی: ”بۆ ئەوەی شكست بە ئیمامئۆغڵو بهێنن، پێنج داوای یاساییان لەسەر تۆمار كردووە لەسەر پێنج دۆسییە، بەمەش دەبێتە شەش دۆسییە. دەمەوێت پێتان بڵێم ئیمامئۆغڵو دەیباتەوە، بردنەوەی ئیمامئۆغڵوش واتە بردنەوەی هەموو توركیایە.“
شارەوانیی ئیستانبۆڵ، وەكوو وەڵامێك بۆ ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئیمامئۆغڵو، وێنەی بڕوانامەكەی ئیمامئۆغڵویان بڵاوكردووەتەوە، كە لە ١٩٩٤ لە زانكۆی ئیستانبۆڵ، بەشی ئینگلیزی تەواو كردووە.
لە میدیاكانی توركیا، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە وەزارەتی خوێندنی باڵای توركیا، بڕوانامەكەی ئیمامئۆغڵو هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام ئۆزەل، لە هەژماری خۆی لە (X) بڵاوی كردووەتەوە، بڕوا بەو دەنگۆیانە مەكەن و شتی وا نییە، چونكە لە دەسەڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵادا نییە بڕوانامەی ئیمامئۆغڵو هەڵوەشێنێتەوە.
ئەم بابەتە، سەرۆكی پارتی خاسیشی هێناوەتەوە دەنگ، ئەو دەڵێت ئەگەر باس بێتە سەر ئەوەی بڕوانامەی كێ ساختەیە، یەكەم كەس بێتە خەیاڵمان، بڕوانامەی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیایە.
موساوات دەروێشئۆغڵو، سەرۆكی پارتی خاس، لە وتارێكدا بۆ گروپی پارتەكەی لەناو پەرلەمانی توركیا، دەڵێت زۆرجار نیگەران دەبم، بە عەقڵی سیاسی ئەردۆغان، ئایە هیچ نایەتە مێشكتان كە ئەردۆغان بڕوانامەی نییە و ساختەیە.
بڕیارە لە ٢٣/٣/٢٠٢٥ـدا، جەهەپە دەنگ لەسەر بەربژێری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی داهاتووی توركیا بدات، كە ئیمامئۆغڵو، خۆی بۆ بەربژێری سەرۆكایەتیی بەربژێر كردوە، ئەگەر زۆرە جەهەپە بەفەرمی ئەو بكاتە بەربژێر، ئەمەشی بۆ ئەوەیە تا لە دادگا بیپارێزێت و قەدەغەی سیاسەتی لەسەر جێبەجێ نەكرێت.