شیڤان شێرزاد – هه‌ولێر
به‌بۆنه‌ی (114) ساڵەی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی توركمانیی (الحوادث)، کە لە ساڵی 1911 یەکەم ژمارەی لە شاری کەرکوک دەرچوو، مەراسیمێکی شایستە بەو یادە لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری تورکمان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیە سیاسی و ڕۆژنامەنووسانی بە ئەزموونی تورکمان سازکرا.
لە ڕێورەسمەکەدا چەند وتارێک لە بارەی دەرچوونی بە ئاشکرای ڕۆژنامەی “الحوادث”، کە دیدگای نەتەوەی تورکمان بووە پێشکەش کرا.
سەبارەت بە یادەکەش “محەمەد دلشاد” بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری تورکمان بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: لە ١١٤ ساڵەی دەرچوون یەکەم ڕۆژنامەی تورکمانی لە کەرکوکی دڵی کوردستان، پیرۆزبایی لە گشت کەسایەتیە ڕۆشنبیری و هونەرمەند و ڕۆژنامه‌نووسانی تورکمان ده‌كه‌م.
ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری توركمانی، بۆنه‌یه‌كی گرنگە تایبه‌ته‌كانی رۆژژمێری پێكهاته‌ی توركمانه له هه‌رێمی كوردستاندا، هەورەها ئاماژه‌یه بۆ گرنگی و بایه‌خی ڕۆڵی نووسه‌ران و ڕوناكبیرانی نەتەوەکەمان له پاراستنی ناسنامه‌ی فه‌رهه‌نگی و كولتووری و ڕووناكبیری پێكهاتهکە.
گوتیشی: كاروانی ڕۆژنامه‌گه‌ری توركمانی به درێژایی مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و پەرەسەرندن و گه‌شه‌كردنی، به‌شێكی دانه‌بڕاوه له مێژووی كاروانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، بۆیە وەک بەرێوەبەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری تورکمان، بایه‌خێكی تایبه‌تمان بۆ بره‌ودان به كولتوور و فه‌رهه‌نگ و پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی ناسنامه‌ی توركمان له كوردستان هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری توركمان بۆ خزمەتکردن هاتووەتە کایەوە، بەمەبەستی زیاتر برەودان بە كولتوور و ڕۆشنبیری توركمان، کە لە سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان فره‌یی و هه‌مه‌جۆری فه‌رهه‌نگ، ڕۆشنبیری و كولتووری پێكهاته‌كان له كوردستاندا بووه‌ته سیمایه‌كی بۆ گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی ڕه‌وشی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه.