ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌گه‌ڵ ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ لە هێڵە لاوەكییەكان و بەستنەوەی بە هێڵە سەرەكییەكانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ ناو شاری هەولێر كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌ویه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جارێكی دیكه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پرۆژه‌كه بۆ شاری هه‌ولێر كرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئامانجی پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاو بۆ شاری هه‌ولێر به‌دی بێت و له ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی دانان و دابه‌شكردنی تۆڕی ئاوه‌وه، كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌ردی بناغه‌كه‌ی دانرا، ئه‌مساڵ ئاو بگه‌یه‌ندرێته شاری هه‌ولێر و كێشه‌ی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری چاره‌سه‌ر بكات.
ساسان عه‌ونی پاڵپشتیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ئاوی هه‌ولێر و تیمی سه‌رپه‌رشتیاری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی تۆڕی ئاوی هه‌ولێر ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌زوویی ته‌واوكردنی كاره‌كانی پرۆژه‌كه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی هه‌ولێردا، تۆڕه ناوخۆییه‌كانی ئاویش ته‌واو ببن و له‌مساڵدا ئاو بگه‌یه‌ندرێته شاری هه‌ولێر و كێشه‌ی كه‌مئاوی به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
جێگه‌ی باسه، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی پرۆژەی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆی هه‌ولێریان به گوژمه‌ی ٢٥ ملیار دینار دانا كه درێژیی پرۆژه‌كه ٤١١ كیلۆمه‌تره و له‌مساڵدا ته‌واو ده‌بێت و كێشه‌ی كه‌مئاوی له هه‌ولێر به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر ده‌كات.