مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
سبەینێ چوارشەممە، 26-02-2025، مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەپێی ڕۆژی دەستبەکاربوونیان دابەش دەکرێت کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی:
مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
لەسەر بڕیاری بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری، دوای تەواو کردنی سەرجەم ڕێکارەکانی وردبینی و ژمێریاری لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و گەیشتنی لیستەکانیان بۆ گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی.
ڕۆژی چوارشەممە (26ی شوباتی 2025) مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەپێی بەرواری دەستبەکاربونیان دابەش دەکرێت کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.