نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ ئاستێکی مێژوویی دیکەی تۆمارکرد و بەرزبووەوە بۆ 2955 دۆلار.
لە دوای چەند کاژێرێک لە کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ (سێشەممە، 25-2-2025) نرخی زێڕ هەندێ لە قازانجەکانی لەدەستدا و ئێستا بە نزیکەی 2936 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە لە کاتی خۆیدا پێناسە گومرگییەکانی سەر مەکسیک و کەنەدا جێبەجێدەکرێن. لەکاتێکدا سەپاندنی پێناسە گومرگییەکە بەسەر ئەو دوو وڵاتە دا، بۆ ماوەی یەک مانگ هەر لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دواخرا بوو.
بازرگانانی زێڕ هەروەها چاویان لە بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی هەڵاوسانی ئەمریکایە کە کاریگەری لەسەر سیاسەتی نەختی بانکەکە دادەنێت.
پێشبینی دەکرێت؛ بانکی ناوەندیی ئەمریکا سیاسەتی تووندی نەختیی خۆی جێگیر بکات بۆ ئەوەی رووبەڕووی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان ببێتەوە.
ئامارەکانی هەڵاوسانی لە ئەمریکا رۆژی هەیینی بڵاودەبنەوە.
بەربوونەوەی نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستە مێژووییەکانی، خواستی بۆ کڕینی زێڕ لە هەندێ وڵاتی وەک هیندستان دابەزاندووە. بەپێی ئامارە فەرمییەکان؛ کڕینی زێڕ لە هیندستان لە مانگی شوباتی ئەمساڵ دا بەڕێژەی 85٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.