له‌ شاری سلێمانی د.سالار عوسمان هونه‌رمه‌ند یونس حه‌مه‌ کاکەی به ‌سه‌ركرده‌وه‌

دوێنێ لە شاری سلێمانی د.سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەیاوەری بەشێک لەهەڤاڵانی ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندی سلێمانی، لەمیانی بەسەرکردنەوەکانیدا، سەردانی (یونس حه‌مه‌ كاكه‌) هونه‌رمه‌ندی دیار و به‌ئه‌زموونی کرد، كه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییە‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای هەواڵپرسین لەباری تەندرووستی هیوای خواست هونه‌رمه‌ند (یونس حه‌مه‌ كاكه‌) له‌ نزیكترین ده‌رفه‌تدا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کاری نواندن و خزمەتکردن به‌ بواری هونەری كوردی، هاوكات ڕۆڵی هونه‌رمه‌ندی له‌ خزمه‌تكردن به‌ هونه‌ری نواندن به‌رز نرخاند.