ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق ڕاگەیەنرا

ئەمڕۆ دووشەممە، 24-02-2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی ڕاگەیاند کە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو بەڕێوە چوو.  

بە گوێرەی ئەنجامەکان، کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان، 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە و لەو ژمارەیە سەدا 70.17ـیان دانیشتووی شارەکانن و لە بەرانبەردا سەدا 29.83ـیان دانیشتووی گوندەکانن.

هەر بەپێی ئەنجامەکان، کۆمەڵگەی عێراقی، کۆمەڵگەیەکی گەنجە، بەوپێیەی سەدا 60.44ـی دانیشتووان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵیدایە. ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق دەری دەخەن، سەدا 51.04ـی دانیشتووانی عێراق خێزاندارن و سەدا 46ـیشیان زگورتن.