دووشەممە، 24ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی دەکات کە بۆ لە مەودوا لە هیچ جۆرە مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا، چیتر پێناسەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقی، کاریان پێ ناکرێت .
ڕاشیگەیاند، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ تەنیا کار بە “کارتی نیشتیمانی”دەکرێت.
هەروەها ئەو هاووڵاتیانەی مامەڵەی کارتی نیشتیمانییەکانیان تەواو نەبووە کار بە “صورة قيدی ئەلکترۆنی دەکرێت” هیوادارین هاووڵاتیان پێوەی پابەند بن، چونکە چیتر کار بەو دوو بەڵگەنامەیە ناکرێت بۆ هیچ مامەڵەیەکی نێو بەڕێوەبەرایەتیمان.