رۆژنامەی ھەولێر

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ دوو شەمە 24ی شوباتی 2025، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر دووی شەوەوە، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو و كاریگەری لەسەر هەناردەكردنی غاز هەبوو بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا  بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا، بەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی نزیکەی هەزار مێگاوات كارەبا.
لە ئێستادا تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكە و ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەن.