کۆریای باشوور.. بەهۆی کەمیی ژمارەی دانیشتوان 49 قوتابخانە دادەخرێن

ژمارەی دانیشتوانی کۆریای باشوور کەمی کردووە و لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە نزیکەی  49 قوتابخانە داخراون.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی کۆریا هیرالد، بەم دواییانە ژمارەی دانیشتوان و قوتابییان لە قوتابخانەکانی کۆریای باشوور بەرەو کەمبوونەوە دەچن.

بەپێی تۆمار کراوەکانی حکوومەتی کۆریای باکوور، لە ساڵی 2023، (22) قوتابخانە داخراوە و ئەم ژمارەیەش لە ساڵی 2024 بوو بە (33) قوتابخانە، ئێستاش کۆی گشتیی قوتابخانەی داخراو، گەیشتووەتە 49 قوتابخانە.

ساڵی 2017،  سەدا 14ـی ژمارەی دانیشتوانی کوریای باشوور تەمەنیان سەرووی 65 ساڵ بوو، بەو هۆیەوە خرایە لیستی “کۆمەڵگە بەتەمەنەکان.”

ساڵی 2023دا  کۆریای باشوور یەکێک بووە لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی لەدایکبوون گەیشتە 0.72 کە نزمترین ڕێژەی لە دایکبوونە لە جیهاندا.